کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی منداڵێکی سێ ساڵ تەمەن لە شاری مەریوان

گیان لەدەستدانی منداڵێکی سێ ساڵ تەمەن لە شاری مەریوان 1

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو منداڵێکی سێ ساڵ تەمەن لە ڕووداوێکی بەربوونەوە لە “کەشتی سەبای” شاری یاری، دەریاچەی زرێباری مەریوان، گیانی لەدەستدا كه‌ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئەو ڕووداوە بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، لە دوای گیان لەدەستدانی ئەو منداڵە دەرگای ئەو شاری یاریە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە بەڕێوبەرانی ئەو شوێنە داخراوە و هەتا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێکی فەرمی ئەو شارە ڕوونکردنەوەی لە سەر هۆکاری ئەو ڕووداوە بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکردووە.