کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی کاتی چالاکوانێکی مەدەنی لە زیندانی ورمێ

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی مانگی ڕەشەممە،محەمەد هوشەنگیچالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندی ورمێ بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی قۆناغی پڕۆسەی دادگایی کردنی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کراوە. ڕۆژی شەممە ٣ی مانگی ڕێبەندانمحەمەدلە ناڕەزایەتی بە دژایەتی کردنی ئیتلاعاتی سپا بۆ ئازاد کردنی دەستی دایە مانگرتن و لە دوای ١٣ ڕۆژ لە سەر بەڵێنی بەرپرسانی زیندانی ورمێ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. جێگای ئاماژەیەمحەمەد هوشەنگیڕێکەوتی ٢١ی مانگی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ زیندانی ئەمنییەتی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گوازرایەوە.