کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی لە زیندانی ناوەندی ورمێ

لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی لە زیندانی ناوەندی ورمێ 4

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی مانگی ڕەشەممە، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانیپەیمان باباخانی” و “میرعەلی حوسێنیلە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ٤ بەندکراوی دیکە گوازرانەوە بۆ ژووری تاکە کەسی و چوار کەسەکەی دیکە دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی کوژراوەکان گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانی خۆیان.