کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی ته‌بلیغی بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی ‌گیانبه‌ختكردووانی گوردانی شوان له‌شاری سنه‌

فعالیت تبلیغی در گرامیداشت یاد رفقای جانباخته گردان شوان در سنندج1

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی “حاجی ئاوا”، “كه‌مێز”، “مه‌سناو” و “بلوار” به‌ نووسینی دروشمه‌كانی “به‌رز و به‌ڕێزبێت یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان”، “بژی كۆمه‌ڵه‌”، “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و “بژی كۆنگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه‌” ساڵڕۆژی گیابه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوانیان به‌رزڕاگرت.