به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه سپای پاسداران به زیاتر له ١٢ مووشه‌كی بالستیك هه‌ولێری پێته‌ختی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرده ئامانج. چه‌ند كاتژمێر دوای ئه‌و ڕووداوه سپای پاسداران به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك به‌رپرسایه‌تیی هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ. مووشه‌كه‌كان به‌ره‌و چه‌ند شوێنی نیشته‌جێ بوون و ده‌ورووبه‌ری بینای نیوهكارهی كۆنسوولخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر نیشانه‌گیری كرابوون. ئه‌م هێرشه خه‌ساری گیانیی لێ نه‌كه‌وته‌وه به‌ڵام خه‌ساری ماددیی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. سپای پاسداران و پاشان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه بۆ پاساوكردنی ئه‌م هێرشه مووشه‌كییه وتیان كه ئامانج یه‌كێك له ناوه‌نده سیخوڕییه‌كانی ئیسرائیل له هه‌ولێر بووه و له تۆڵه‌ی كوشتنی هێزه‌كانیان له سووریه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه. هه‌ڵبه‌ت وه‌ك ڕۆژی ڕوون ئاشكرایه كه وه‌ها بیانوویه‌ك پووچه و كۆماری ئیسلامی خۆی باشتر له هه‌مووان ده‌زانێت كه هیچكه‌س ئه‌م ئیدیعایه‌ی به جیددی وه‌رناگرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه بۆ سپای پاسداران گرینگه په‌یامی ئه‌م مووشه‌ك هاویشتنهیه كه هه‌م ئه‌مریكا و ئه‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌راره وه‌ری بگرن. واته به یه‌ك تیر دوو نیشان بپێكێت. په‌یام بۆ ئه‌مریكا بۆ مه‌سه‌له‌ی وتووێژی به‌رجام ده‌گه‌ڕێته‌وه و سپای پاسداران له‌م ڕێگه‌وه ده‌یهه‌وێ بڵێت كه به‌ربه‌سته مووشه‌كییه‌كان له ڕێكه‌وتنی ئیحتمالیی به‌رجامدا قه‌بووڵ ناكات. تا ئێره‌ی داستان ڕوونه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا گه‌یاندنی هه‌ر ئه‌م په‌یامه بۆ دانوستانكارانی به‌رجام بوو، پێویست نه‌بوو ئه‌م مووشه‌كانه به‌ره‌و هه‌ولێر نیشانه بگرێت. سه‌همی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ په‌یامێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئیسماعیل قائانی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانی ناردبوو. له‌م په‌یامه‌دا داوا له مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیمۆكراتی كوردستان كرابوو كه سیاسه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تیی خۆی له پێكهێنانی ده‌وڵتی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستگیریی كۆماری ئیسلامی هاوئاراسته بكات. خواستێك كه قه‌بووڵ نه‌كرا.
كۆماری ئیسلامیی نوقمی قه‌یرانی كه‌مه‌رشكێنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، ناسه‌ركه‌وتوو له به‌ئاكام گه‌یاندنی دانوستانه‌كانی به‌رجام، زهربهخواردوو له سووریه، لاوازبوو له عێراق، پهراوێزكهوتوو له ئه‌فغانستان، سووكایه‌تیپێكراو به‌خاتری ئۆپراسیۆنی به‌رینی ئیسرائیل له ناوخۆی ئێران و سووریه، به هاویشتی ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك به‌ره‌و هه‌ولێر له ڕاستیدا داماویی خۆی له هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی ناوچه‌كه نیشان دا. شكست و ناكامیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌كه، قه‌یرانی چاره‌هه‌ڵنه‌گری حكوومه‌ت له ناوخۆ، نه‌ته‌نیا به‌شێكی به‌رینی له خه‌ڵكی ئێران به‌ره‌و دژایه‌تی و خه‌بات له‌گه‌ڵ ڕژیم بردووه، به‌ڵكوو له وه‌ها باروودۆخێكدا ئه‌مجۆره هێرشانه نه ده‌توانێت نیشانه‌ی ئۆتۆریته بێت و نه به هێزه دڕدۆنگهكانی ڕژیم ڕووحیه ببه‌خشێت.
له‌ڕاستیدا ڕیزی شیعه‌ی عێراق و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه میلیاردها دۆلار له داراییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران كرایه خه‌رجیان، زیاتر له ڕابردوو له‌گه‌ڵ كێشه و ناته‌بایی به‌ره‌وڕوون و باڵی سه‌در كه زۆرترین ده‌نگی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایانه‌دا به‌ده‌ست هێنا له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دوورتر كه‌وتووه‌ته‌وه و پرسی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان له عێراق، كه زۆرترین كورسییه‌كانی كوردستانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی عێراقدا به‌ده‌ست هێناوه، له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان، ڕژیمی ئێرانی ترساندووه. ڕژیمی ئێران نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه شێواندنی یه‌كگرتوویی بلۆكی شیعه له عێراق بۆ ئه‌وان هێڵی سووره و نزیكایه‌تی و به‌هێزكردنی سه‌درییه‌كان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان به دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران ڕاڤه ده‌كرێت.
هاویشتنی ئه‌م مووشه‌كانه په‌یوه‌ندییه‌كی به بیانووی بێبنه‌مای تۆڵه‌كردنه‌وه له ئیسرائیله‌وه نییه و له تۆڕه‌یی حكوومه‌تی ئیسلامی له‌ئاست هاوپه‌یمانیی حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان و لاوازبوونی پێگه‌ی كۆماری ئیسلامی له عێراق سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئیسرائیل له ناوخۆی ئێران ئۆپراسیۆنی گرینگی ئه‌نجام داوه، زانا ئه‌تۆمییه‌كانی حكوومه‌تی تیرۆر كردووه و چه‌ند تۆن له به‌ڵگه نهێنییه‌كانی له ئێران بردووه‌ته ده‌رێ و ته‌قینه‌وه‌ی جۆراوجۆری له ناوه‌نده هه‌ستیاره‌كانی وڵات‌دا ئه‌نجام داوه.
ئیسرائیل له توركییه، ئازه‌ربایجان، قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستانی سعوودی، ئۆردۆن، و میسر باڵوێزخانه‌ی هه‌یه. به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئیسرائیل به ئاشكرا بۆ ئه‌م وڵاتانه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن،به‌ڵام سپای پاسداران له هه‌ولێری كوردستان تۆڵه له ئیسرائیل ده‌كاته‌وه!
سه‌رشۆڕی و ڕیاكاریی سه‌رانی نیزامی و سیاسیی كۆماری ئیسلامی كه هه‌موو ڕۆژێ و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێرشی ئیسرائیل له سووریه ڕووبه‌ڕوون، به هێرش كردنه سه‌ر چه‌ند بینای به‌تاڵ و یان نیوهبهتاڵ له ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر قه‌ره‌بوو نابێته‌وه. شیكارانی سه‌تحی و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی به‌كرێگیراوی حكوومه‌تی ئیسلامی و یان به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆنی ناسیۆنالیستی ئێرانی هاوئاراسته له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئیسلامی، خۆشحاڵ به‌خاتری مووشه‌كه خاڵپێكهكانی ڕژیم، له پهڕوباڵدان به‌م سێناریۆیه‌ی سپای پاسداران‌دا شه‌ریكن.