کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هێرشی ئاسمانی تورکیە بۆ سەر گوندێکی ئوستانی دهۆک

هێرشی ئاسمانی تورکیە بۆ سەر گوندێکی ئوستانی دهۆک 2

فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیە بە چڕیی بۆردوومانی گوندیهرورێیسنووری ئوستانی دهۆكیان كرد و بەو هۆیەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵی هاووڵاتیانی ئەو گوندە گەییشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیە بەچڕی بۆردوومانی گوندی هرورێی سەربە شارەدێی كانی ماسییان لە شارۆچكەی ئامێدیی سنووری ئوستانی دهۆك كرد و بۆردوومانەكە زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام زیانی ماددی بە ماڵی گوندنیشنان گەیاندووە. جێگای ئاماژەیە بۆردوومانی سوپای تورکیە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە لە هەمان شەودا، چەند مووشەکێک لە لایەن سوپای پاسدارانەوە چەند شوێنێکی شاری هەولێریان کردە ئامانج.