کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕەزایەتی کرێکارانی بەشی پاککردنەوەی شاری ڕانیە

ناڕەزایەتی کرێکارانی بەشی پاککردنەوەی شاری ڕانیە 3

بەهۆى دواکەوتنی حەقدەستی کرێکارانی بەشی پاککردنەوەی شاری ڕانیە، ڕۆژی ڕابردوو کرێکارانی ناڕازی دەرگای بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانى ڕاپەڕینیان داخست.

ڕۆژی ڕابردوو جارێکی دیکە کرێکارانى کۆمپانیاىگارێکسبۆ کارى پاککردنەوە لە شاری ڕانیە کۆ بوونەوە و دەرگای بەڕێوبەرایەتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕینیان داخست.

لە پێوەندەداھیمداد مستەفاکرێکارێکى کۆمپانیاکە ڕایگەیاند: ھۆکاری دواخستنی حەقدەستەکانیان بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕینە، هەر بۆیە ئەوانیش دەرگای ئەو شوێنەیان داخستووە. جێگای ئاماژەیە ماوەى ٤٣ ڕۆژە ئەو کرێکارانە حەقدەستەکانیان وەرنەگرتووە و لە کۆبوونەوەیەدا داوایان کردووە حەقدەستەکانیان بکەنەوە بە ٤٥٠ ھەزار دینار و لەکاتی خۆیدا پێیان بدرێت. لە بەرامبەریشداڕێباز پیرۆتجێگری بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانى ڕاپەڕین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند: کێشەی ئەم کرێکارانە لای ئەوان نییە چونکە ئەوان سەرجەم ڕێکارەکانی پێدانی حەقدەستیان بۆ بانک ناردووە، بەڵام لە بانکەکاندا پارە نییە.