کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی کاتی چالاکێکی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیم

ئازادی کاتی چالاکێکی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیم 1

“ڕۆستەم ئەرکیا” کە ڕۆژی ١١ی بەفرانباری ساڵی ٨٥ی هەتاوی دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی “موحاربه لە ڕێگەی ئەندامەتیی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” حوکمی ٢٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو لە زیندانی ناوەندی شاری یەزد بە دانانی بارمتەی ئازاد کرا.

ئەم بەندکراوە سیاسیە ڕۆژی ٥ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ٨٧ی هەتاوی لە دادگای ئینقلابی شاری خۆی بە دادوەری قازی “نەورۆزی” بە تۆمەتی “موحاربه لەڕێگەی هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ” حوکمی “سێدارەدانی” بۆ دەرکرا و دواتر ئەم حوکمە پاش ئیدانەکردنی، لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ١٠ ساڵ بەندکران و دورخستەوە بۆ بەندیخانەی یەزد شکایەوە. بەڵام نوێنەری دادستانی ورمێ، ئیدانەی ئەم حوکمەی کرد و داوای سزادانی توندی بۆ ئەرکیا کرد، لە کۆتاییدا نوێنەری دادستانی ورمێ  ئیدانەی حوکمەکەی کرد و ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممەی ساڵی ٨٨ حوکمەکە ‌لە ١٠ ساڵ بۆ ٢٠ ساڵ بەرز کرایەوە.