بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی دژەتیرۆری شۆرای سەربازی منبج، چەند چەکدارێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و سەرکردەیەکی ئەو ڕێکخراوەیان لە شاری منبج له ڕۆژئاوای كوردستان دەستبەسەر کرد.
شۆرای سەربازی منبج ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیدا حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشیان لە دەوروبەری ئەو شارە دۆزیوەتەوە و لە دوای چەند کاژێر شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری لە ئاکامدا توانراوە چەند چەکدارێکی ئەو ڕێکخراوە دەستبەسەر بکەن کە لە نێوانیاندا “جیهاد جەماڵ حەمیدی” ناسراو بە “عەزام” فەرماندەی ڕێکخراوی داعش لە شاری منبجی تێدا بووه. جێگای ئاماژەیە دوایین کردەوەی تیرۆریستی کە ئەو فەرماندەی داعشە سەرپەرشتی کردووە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێک لە مەیدانی شەهیدانی شاری منبج بوو کە بەو هۆکارەوە چوار هاوڵاتی و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.