ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی شاری سنه له ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك وێرای مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ری كرێكارانی ناڕازیی شیركه‌تی هێپكۆ، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌رحه‌قی ئه‌م كرێكارانه پشتیوانی‌یان كرد.له به‌شێك له به‌یاننامه‌دا هاتووه، هێزه سه‌ركۆتگه‌ره‌كان هێرشیان كردووه سه‌ر كرێكاران و ژماره‌یه‌ك له هاوڕێانی زه‌حمه‌تكێشمان بریندار و ٢٨ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی سیاچاڵه‌كان كراون. سه‌رمایه‌داریی له هه‌ر گوشه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه وڵامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به تووندوتیژی ده‌داته‌وه. ئێمه كرێكارانی خانه‌نشین كراوی شاری سنه، ئه‌م كاره وه‌حشییانه و نا مروڤانه مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازادی بێشه‌رت و مه‌رجی هه‌مووی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانین.