به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “غالب حسێنی” چالاكی كرێكاری شار سنه و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “كیسهڵان”ی سه‌ر به شاری سه‌قز به ناوی “زریان نشه‌سته”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كران.
به پێی زانیارییه‌كان، “غالب حسێنی” ده‌بێت ڕۆژی دووشه‌ممه 21ی ئه‌م مانگه خۆی به ئیتلاعاتی سنه بناسێنێت. “غالب حسێنی” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێك هێنانی ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری بووه و پێشتریش پێشینه‌ی چه‌ندین جار بانگهێشت و مه‌حكوومیه‌تی هه‌یه. “زریان نشه‌سته” پێشتر بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم هاوكاری كردووه و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌قز و له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا شه‌ش جار بانگهێشتی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان كراوه.