به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رڵه‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی پێكدانانی دوو ماشینی جۆری سه‌مه‌ند و پژو له نێوان ڕێگایت كامیاران ــــ كرماشان، ٤ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و ٢ كه‌سی دیكه‌ش به تووندی برینداربوون.
ئه‌م ڕووداوه له نزیك ئاواییه‌كانی گاكییه و گه‌وهه‌ر چه‌قا ڕوویدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه بوترێت كه به‌هۆی ستانداردنه‌بوونی ڕێگاوبانه‌كان و هه‌روه‌ها ئیمه‌ن نه‌بوونی ماشینه‌كان، ساڵانه به هه‌زاران هاووڵاتیی ده‌بنه قوربانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له ڕێگا و بانه‌كانی ئێران. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی هیچ هه‌نگاوێكی به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه و ڕۆژانه شایه‌تی ئه‌وه ده‌بین كه هاووڵاتییان به ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندارده‌بن. له ڕاستیدا ڕێگا و بانه‌كان له ئێران به هۆی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستدانی ڕژیم بووه‌ته قهتڵگاییهكی گه‌وره بۆ دانیشتوانی ئه‌م وڵاته.