ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، جه‌للادی ٦٧، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ی “ئیحسان و نیكووكاری” له ڕێوڕه‌سمی كرانه‌وه و ڕوونه‌مایی له پڕۆژه‌كانی كۆمیته‌ی ئیمدادی خومه‌ینی له وته‌كانیدا داوای له به‌رپه‌رسانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌تایبه‌ت ئۆستانداران كرد كه هه‌ژاریی بێ‌سنوور له ئێران تا كۆتایی ساڵ “ڕیشه‌كێش” بكه‌ن. ئه‌و داوای لێ‌كردن كه هه‌موو تواناكانیان به‌كار بێنن و ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌م بابه‌ته بگاته ساڵی ١٤٠١. ناوبراو داوای له ناوه‌نده خه‌یرییه ده‌وڵه‌تی و شه‌خسییه‌كان كرد كه له‌م بواره‌دا یارمه‌تیده‌ر بن. فرمێسكی درۆیینه‌ی قاتڵی ٦٧ بۆ بێبه‌شكراوانی ژێر هێڵی هه‌ژاریی بێ‌سنوور ته‌نیا تایبه‌ت به ئه‌ندامی لێژنه‌ی مه‌رگ نییه. ته‌نانه‌ت ئاخوند جه‌ننه‌تیش بۆ ئه‌وان فرمێسكی درۆیینه‌ی ڕشتووه.
لێره‌دا به‌كورتی ڕیاكارییه‌كانی ئه‌م ئاخوندانه و كه‌سانی هاوشێوه‌ی ئه‌وان ده‌ده‌ینه به‌ر باس.
“روزبه كه‌ردوونی” سه‌رۆكی ناوه‌ندی باڵای توێژینه‌وه‌ی ته‌ئیمینی ئیجتماعی، له‌م دوایانه‌دا ڕایگه‌یاند كه جه‌معییه‌تی ژێر هه‌ێڵی هه‌ژاریی بێ‌سنوور له ئێران گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی ٣٠ ملیۆن كه‌سه‌وه. ئێستا ڕه‌ئیسی، ئه‌و ئاخونده‌ی كه له جه‌للادییه‌وه بووه‌ته سه‌رۆك كۆمار، له داموده‌زگای گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی و دزانی ده‌سه‌ڵاتداری خه‌یرییه و كۆمیته‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵی و خۆراك داوا ده‌كات كه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌دا هه‌ژاریی بێ‌سنوور له ئێران ڕیشه‌كێش بكه‌ن.
هه‌ژاریی نیسبی هه‌میشه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری بووه. به‌ڵام هه‌ژاریی بێ‌سنوور به‌رهه‌می سه‌رده‌مێكه كه ئه‌م نیزامه كه‌وتووه‌ته قه‌یرانه‌وه و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریش نه‌یتوانیوه سه‌همی گونجاوی خۆی له سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، واته به‌رهه‌می كاری خۆی، له سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان وه‌ربگرێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی شیركه‌تی ڕاوێژكاریی “كه‌پجێمینی” له فه‌ڕانسه له ساڵی ٢٠٢٠دا ٧٠٠ ملیۆن كه‌س له هه‌ژاریی بێ‌سنووردا ژیاون. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه داهاتیان كه‌متر له ٢ دۆلار له ڕۆژدا بووه. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له‌م ژماره‌یه، واته ٨٥٠ ملیۆن كه‌س، مادده‌ی خۆراكیی پێویست به جه‌سته‌یان نه‌گه‌یشتووه‌ته.
ئه‌م بابه‌ته زانستییه سه‌باره‌ت به ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه. ئه‌م ڕژیمه له‌كۆتایی ده‌یه‌ی ٧٠ی زایینی‌دا له باروودۆخێكدا هاته‌سه‌ر كار كه سه‌رمایه‌داری له قه‌یراندا بوو. ئیمپریالیسمی ئه‌مریكا و یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت له ئه‌فغانستان تێكگیرابوون و ئه‌وه‌ڵی دژبه دووه‌می ده‌ستی دابووه پێكهێنانی دیارده‌ی ئیسلامی سیاسی له ئه‌فغانستان. هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌وله‌تی ئیسرائیل له فه‌له‌ستین به یارمه‌تیی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ئیسلامی سیاسی له به‌رامبه‌ر ناسیۆنالیسمی بزووتنه‌وه‌ی “فه‌تح” به‌هێز كرد. كۆماری ئیسلامی له وه‌ها باروودۆخێكی قه‌یراناوی و له‌حاڵێكدا سه‌ریهه‌ڵدا و به یارمه‌یی ئیمپریالیسته‌كان به‌دسه‌ه‌ڵات گه‌یشت كه ناسیۆنالیسمی ئێرانی، به نوێنه‌رایه‌تیی له‌لایه‌ن سیستمی پاشایه‌تیی په‌هله‌وی، له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگادا تووشی كێشه‌ی ئه‌ساسی ببوو و شكستی خواردبوو. ئاكامی ئه‌م شكسته پێكهاتنی هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ریی بێوێنه تا ئه‌وكاتی ئێران بوو. ئیسلامی سیاسییه‌ك كه خومه‌ینی ڕێبه‌ریی ده‌كرد له به‌رامبه‌ر چه‌په‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی فریوكارانه خۆی وه‌ك نوێنه‌ری به‌ناو موسته‌زعه‌فان، واته كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانێك ناساند كه قه‌یرانی ئابووریی ناوه‌ڕاسته‌كانی ده‌یه‌ی په‌نجا ئه‌وانی نوقمی هه‌ژاری كردبوو.
خومه‌ینی ئیدیعای ده‌كرد كه هاتووه تا كۆخنشینان بكاته خاوه‌نی ڕه‌فاهی ماددی و مه‌عنه‌وی و له‌م ڕێگه‌وه عه‌داڵه‌تی ئیسلامی بێنێته دی. بازاڕیان و منداڵه‌كانیان له په‌نا ئاخونده‌كانه‌وه ده‌ستبه‌جێ پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ڕه‌وتی ئیسلامی نزیك به سی بانكی خسووسی، ناوه‌ندی سه‌نعه‌تیی ئۆتۆمبێلسازی و به‌رهه‌مهێنانی كانزا ئه‌ساسییه‌كانیان داگیر كرد و دارایی ٥٣ سه‌رمایه‌داری خاوه‌ن سه‌نعه‌ت و كه‌سوكاری ده‌ره‌جه ئه‌وه‌ڵی ئه‌وانیان زه‌وتكرد. ئه‌وان هاوكات ده‌ستیان كرد به سه‌ركوتی خوێناویی كرێكارانی ڕێكخراو له‌ناو شۆراكان، كۆمۆنیسته‌كان و نه‌یارانی ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار. تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووان كه به‌كرده‌وه ببوونه نوێنه‌ری بورژوازیی سوننه‌تی و مۆدێرنی ئێران، ئابوورییان ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و قه‌یراناویبوون برد و هه‌زینه‌یه‌كی قورسیان ته‌نانه‌ت خسته سه‌ر ده‌ستی خاوه‌نانی سه‌رمایه‌ی بواری به‌رهه‌مهێنان. ئاكامی هه‌وڵ و كرده‌وه‌ی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووان ڕێژه‌ی ته‌ورۆمی برده‌سه‌رێ و ئابووریی تووشی ڕكوود بوو. قه‌یرانی بارمته‌گیری و داگیركردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا و ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئێران و عێراق، تیری خڵاس لێدان له ئابووریی ئێران بوو. ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی بێجگه‌له كه‌وتنه‌ناو گیروگرفتی ماڵی و ته‌حه‌مولی هه‌زینه‌كانی نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری و پچڕاندنی په‌یوه‌ندیی جیهانی، له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سیاسی و ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوری خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بوو.
به‌هۆی ئه‌م وه‌زعییه‌ته‌وه، باروودۆخی ئابووریی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر بوو. ئه‌گه‌رچی له هێندێك ده‌وره‌دا ڕژیم له ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت، به‌تایبه‌ت نه‌وتی زیاتر له ١٠٠ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، داهاتی یه‌كجار له‌سه‌رێ بوو به‌ڵام به‌وانه‌شه‌وه باروودۆخی ژیانی خه‌ڵك هیچ باشتر نه‌بوو. داهاتی مه‌مله‌كه‌ت یان له‌لایه‌ن مافیای نیزامی و شه‌خسییه‌وه تاڵانكرا و یان له سه‌نعه‌تی مووشه‌كی و ناوه‌كیدا هه‌زینه كرا كه به‌شێكی یه‌كجار زۆری به‌فیڕۆ درا. به‌مجۆره ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی هه‌رچی زیاتر هه‌ژارتر كرد، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌كی كه‌م له خاوه‌ن پله و پایه‌كانی ناو سپا و بوروكراسیی ده‌وڵه‌تی و ئاخونده‌كانی كرده خاوه‌ن سه‌روه‌تی ئه‌فسانه‌یی. به قه‌ولی دكتوور سه‌یف مامۆستای زانكۆ، له ساڵی ١٣٥٨ه‌وه تا ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، ١٠ له‌سه‌د له جه‌معییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار یان چه‌سپاو به ده‌سه‌ڵات، ٥٤ له‌سه‌دی داهات و سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگایان به‌خۆیان ته‌رخان كردووه. به‌وته‌ی ناوبراو ئه‌م دابه‌شكارییه له باروودۆخێك دایه كه ئابووریی ئێرانی ژێر ڕێبه‌ریی كۆماری ئیسلامی له‌ساڵی ٥٨ه‌وه هه‌تا ساڵی ٩٩ گه‌شه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌می بووه و هێندێك جار هه‌ر نه‌یبووه و یان گه‌شه‌كه‌ی نه‌رێنی بووه.
سه‌رمایه و پاره كه‌ڵه‌كه‌كراوه‌كانی ناو ده‌ستی ئه‌و ١٠ له‌سه‌ده، به‌شێكی سه‌ره‌كیی حاسڵی حه‌قده‌ستی نه‌دراوی ملیۆنان كرێكاره. كرێكارانیش له به‌رامبه‌ر ئه‌م باروودۆخه‌دا ده‌ستیان داوه‌ته خه‌باتی دژوار و به‌رین. ئه‌م خه‌باته له ماوه‌ی ساڵه‌هادا بووه‌ته خه‌باتێكی ڕێكخراو و له حاڵی گه‌شه‌دا كه كۆمه‌ڵگا له خه‌باتی كرێكارانی نه‌وت، پێترۆشیمییه‌كان، گاز، ناوه‌ندی سه‌نعه‌تیی هه‌فت ته‌په، فوولاد، هێپكۆ، مامۆستایان، خانه‌نشینكراوان و باقیی كرێكارانی ناڕازیدا شایه‌دی بووه و بۆ ڕزگاری له چنگ كۆماری ئیسلامی و نیزامی سه‌رمایه‌داری چاوی هیوای تێبڕیوه.
خه‌باتی كرێكاران به خواستی لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ١٦ ملیۆن تمه‌ن له مانگ، بێده‌سه‌ڵات كردنی په‌یمانكاران و كه‌م ده‌سه‌ڵات كردنی حه‌راسه‌ت و باقیی ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوت له شوێنی كار، ڕێگا بۆ تاراندنی چه‌وسانه‌وه و سه‌ركوت خۆش ده‌كات.
ترس له‌م خه‌باته‌یه كه ڕه‌ئیسی و هاوپیشه‌كانی وه‌هه‌ڵیت‌وپڵیت خستووه، به‌ڵام بێگومان زۆر ناخایه‌نێت كه ئه‌م ترسه ده‌بێته خۆف و له‌رزه‌ی مه‌رگ.