خۆێندكارانی زانكۆی “شڕناخی سه‌ر به باكووری كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی هاتووچۆ، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاێپۆرتهكان، به سه‌دان خۆێندكار به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گرانی و هه‌ڵاواردن، هه‌روه‌ها بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی هاتووچۆ له ٢ لیره‌وه بۆ ٤ لیر ده‌ربڕی. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “شان به شان دژی گرانیهكان ده‌وه‌ستین” خوازیاری سه‌ره‌نجدانی به‌رپرسانی زانكۆ به باروودۆخی خوێندكاران بوون.