دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خەڵکی پاوە و سه‌قز بە ناوه‌كانی “سۆران مەحموودی” و “محه‌ممه‌د سه‌لیمی”، پاش سێ حه‌فته له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، چارەنووسیان نادیارە و هیچ جۆره زانیارییه‌كه له‌سه‌ر هۆكار و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستا نییه.
بە پێی زانیارییه‌كان، “سۆران مه‌حموودی” ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی مانگی ڕێبەندانی ئه‌مساڵ لە سێ ڕێیانی قازانچی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و “محه‌ممه‌د سه‌لیمی” له ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان له شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانیان بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی پاوه و سه‌قز، هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی ڕووڵه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.