به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ڕێگای پاوه- جوانڕۆ، ٧ كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی زانیارییه‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید كه سه‌رنشینه‌كانی هه‌موو كۆڵبه‌ر بوون له سه‌ر ڕێگای پاوه بۆ جوانڕۆ پێكیان داوه و له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌دا ٧ سه‌رنشینی دوو ئۆتۆمبێله‌كه به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌رانه له‌به‌رده‌ستا نییه.