سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ڕایگه‌یاندووه، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ٣ مانگی هاوینی ئەمساڵدا، چوار هەزار و ٣٠٠ کەس لە هاووڵاتییان لە جاددەکانی ئێران بە هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان لە دەستداوە.
هه‌روه‌ها بە پێی ئامارەکان ١١٦ هەزار کەسیش بریندار بوون کە بەشێکی بەرچاوی ئەو بریندارانە کەم ئەندام بوون. به‌وته‌ی سه‌رۆكی پۆلیسی هاتووچۆ، ستاندارنه‌بوونی ڕێگاوبانه‌كان بووه‌ته هۆی وەرگەڕانی ماشینه‌كان كه لەم ٣ مانگەدا ڕوویان داوە و لە بەراورد لەگەڵ ئاماری پێنج مانگی ڕابردوو لە سەرەتای ئەمساڵه‌وه، قوربانیانی ڕێگاكان ٧ له‌سه‌د بەرز بۆتەوە. پێویسته بوترێت كه بە هۆی خراپی ڕێگاوبان و ناستانددار بوونی ئۆتۆمبیلەکان و پێی ڕهونهكردنی یاساكانی هاتووچۆ ساڵانه به هه‌زاران كه‌س ده‌بنه قوربانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ.