لە ئەنجامى پێکدادانى دو ئۆتۆمبێل لە رێگاى نێوان “دەربەندیخان – وارماوا” پێنج هاووڵاتیی بوونه قوربانیی.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی خهرمانان، لە ئەنجامى پێکدادانى دو ئۆتۆمبێلی سهواری لەسەر رێگەى نێوان قەزاى دەربەندیخان و ناحییەى وارماوا، چوار کەس کە سەرنشینى نیسانەکە گیانیان لەدەستدا و شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەى دیکەش بریندار بوو.