به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، حوكمی ڕاگیرانی “ئاره‌ش محه‌مه‌دی” كه له كۆتایی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری باشماخ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، بۆ ده ڕۆژی دیكه درێژكرایه‌وه.
زیاتر له یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئاره‌ش محه‌مه‌دی” هاوڵاتیه‌كی شاری سنه كه به‌هۆی بێكاری ڕووی كردبووه شاری سلێمانی و له‌وی سه‌رقاڵی كرێكاری بوو تێده‌په‌ڕێت و ئێستا ناوبراو له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه به‌بێ هه‌بوونی هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری ڕاگیراوه. جێگای ئاماژه‌یه “ئاره‌ش محه‌مه‌دی” له ڕێكه‌وتی ٢٨ی مانگی به‌فرانبار له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ر سنووری باشماخ دهستبهرسهركرا و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان و لایه‌نی پێوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه، هه‌تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان به‌ده‌ست نه‌گه‌ییشتووه. شایانی باسه ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو “ڕێبوار عه‌بدۆڵڵاهی” چالاكی ناسراوی كرێكاری بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی تا ١٨ی ئه‌م مانگه درێژكرایه‌وه.
