کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ 

بریندار بوونی چه‌ند هاوڵاتی به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ 4

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی مانگی ڕەشەممە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “لایەق ڕەحمانی” و “هوشیار میروەیسی” خەڵکی شاری سەلاسی ‌باوەجانی، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کاناڵی کۆڵبەر نیوز، ئۆتۆمۆبێلی هەڵگری ئەو دوو کۆڵبەرە لە ملەی “شمشێری” پاوە بەهۆی پێکدادان لەگەڵ ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگر، تووشی ئەو ڕووداوە بووە دواتر بەمەبستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پاوە کران. جێگای ئاماژەیە هەر لەو ناوچەیە ڕۆژی دووشەممە ١١ی مانگی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “لوقمان عەبدوڵڵاهی” کوڕی “عەبدوڵمحەممەد” خەڵکی گوندی “تاوگۆزی” شاری جوانڕۆ، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری “سەمەند و پراید” گیانی لەدەست دا و براکەشی بە ناوی “موختار عەبدوڵڵاهی” لەو ڕووداوەدا بەسەختی بریندار بوو.