بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی کۆڵبەر نیوز، پاش پێنج ڕۆژ لە هەوڵەکانی بنەماڵە و دانیشتووانی گوندی “نێروان”ی سەر بە شاری بانە، هێشتا تەرمی “دانا ساڵحپوور” خەڵکی ئەو گوندە نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمەکەی بەردەوامە.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی مانگی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی گهنج بە ناوی “دانا ساڵیح پوور” تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێروان”ی بانە لە کاتی تێپەڕبوون لە سەر ڕووباری “تاژیان” بەر دەبێتەوە نێوی ئەو ڕووبارە و گیانی لەدەست ئەدات.