حه‌فته‌یه‌ك له هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی له دوو خاڵی باكووری ئه‌م وڵاته تێپه‌ڕ بووه. به پێی بهرئاوردهكان، به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه نیوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عه‌ره‌بستان ڕاگیراوه و دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی شیركه‌تی “ئارامكۆ” واته به‌هێزترین شیركه‌تی نه‌وتی جیهان، خه‌ساری جیدی بینیوه. هه‌روه‌ها ئه‌م هێرشه ده‌ستبه‌جێ كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر به‌های نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان دانا. ئه‌گه‌رچی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌یان به فڕینی هاوكاتی ١٠ په‌هباد ئه‌نجام داوه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعوودی و ئه‌مریكا ده‌ڵێن كه ئه‌م هێرشه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و له خاكی ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خه‌رمانان، كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، له وڵام به‌م هێرشه، بژارده‌ی نیزامیان له‌دژی ئێران هێنایه گۆڕێ. میدیاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه ده‌وڵه‌تیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه له دانیشتنی شورای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كه له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چووه، كاربه‌ده‌ستانی نیزامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بژارده‌ی نیزامیی جۆراوجۆر له‌وانه لیستێكیان له ئامانجه‌كانی ناو خاكی ئێران بۆ هێرشی ئاسمانی داوه‌ته سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته. به‌دوای ئه‌م ڕووداوه، “ئا‌نتۆنیۆ گوتێریش” سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه شاره‌زایان و پسپۆرانی ئه‌م ڕێكخراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشی سه‌ر دامه‌زاروه نه‌وتیه‌كانی عه‌ره‌بستان، ڕه‌وانه‌ی ئه‌م وڵاته كراون. له‌م نێوه‌دا كۆماری ئیسلامیش ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م هێرشه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجام درابێت.
ڕاستیه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت، هه‌موو به‌ڵگه‌كان باس له توندبوونه‌وه‌ی ناكۆكی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. دوای ئه‌م هێرشه، قه‌یرانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی چووه‌ته قۆناخێكی نوێوه. گرینگی نیزامی ئه‌م هێرشه و ئه‌وه‌یكه نه‌یتووانیوه دیفاعی دژه مووشه‌كیی عه‌ره‌بستانی سعوودی له به‌رابه‌ر هێرشه‌كه‌دا كارێك بكات و ئه‌و خه‌ساره‌ی لێیكهوتووهتهوه، له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی هاوشێوه‌ی له یه‌ك دوو مانگی ڕابردوودا، به‌رئاورد ناكرێ. به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه شیركه‌تی نه‌وتیی ئارامكۆ به ملیارد دوڵار زیانی به‌ركه‌وتووه. هه‌ر وه‌ك ده‌زانین، نزیك به یه‌ك چواره‌می سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان و ٦٤ له‌سه‌دی گازی جیهان له ناوچه نه‌وتیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه دابین ده‌كرێت. كه‌وابوو له بووار ستراتێژیكهوه، دوورنهمای ڕاوه‌ستانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌م ناوچه‌یه بۆ سه‌رمایه‌ی جیهانی بووه‌ته خه‌ونێكی زۆر ناخۆش و ئه‌م ڕاستیه‌ش گرینگی هێرشه‌كه زیاتر ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ئه‌م ڕووداوه چه‌ند سێناریۆ ده‌توانێ له ئارا دابێت:
سێنایۆی یه‌كه‌م، ئه‌م هێرشه له خاكی ئێرانه‌وه ڕووی دابێت و هۆكاره‌كه‌ی سپای پاسداران و به ڕه‌زایه‌تی خامه‌نه‌یی بووبێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م سێناریۆیه قه‌بووڵ بكه‌ین ئه‌و كات یه‌كێك له‌م دوو ئامانجه په‌یڕه‌و كراون: یه‌كه‌م، به‌ربه‌ست دانان له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ر چه‌شنه وتووێژێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا. له ڕابردووش‌دا لایه‌نه‌كانی ڕژیم هه‌ركات ویستوویانه ڕه‌وتی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا تێك بده‌ن، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیان له گۆشه و كه‌ناری جیهان ئه‌نجام داوه و له‌م ڕێگه‌وه كاری سازشتی لایه‌نی به‌رامبه‌ریان دژوار كردووه یان به ته‌واوی تێكیانداوه. دووهه‌م، نیشاندانی توانای نیزامی كۆماری ئیسلامی له زه‌ربه لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه گرینگه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و دواتر ڕۆیشتن بۆ سه‌ر مێزی وتووێژ له پێكهیهكی به‌هێزتره‌وه و یان به مه‌به‌ستی ڕێگا خۆشكردن بۆ پاشه‌كشه‌یه‌كی ئابڕوومه‌ندانه! له‌بیرمانه كه پێشتریش كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو كه ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت نه‌وتی ئێران هه‌نارده نه‌كرێت، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش نابێ بتووانن نه‌وتی خۆیان هه‌نارده بكه‌ن. كه‌وابوو ئامانجی دووهه‌م له ڕاستی نزیكتره.
سێناریۆی دووهه‌میش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێرشه كاری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بووبێت. ئه‌گه‌ر وابێت، ئه‌م هه‌وڵه به مه‌به‌ستی ڕاكێشانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر مێزی وتووێژ ئه‌نجام دراوه. له هه‌مان كاتیش‌دا فرۆشتنی دامه‌زراوه‌ی پێشكه‌وتووتر به عه‌ره‌بستانی سعوودی ده‌توانێ مه‌به‌ستی دووهه‌می ئه‌مریكا بووبێ. ئه‌گه‌رچی ئه‌گه‌ری ئه‌م سێناریۆیه كه‌متره به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ئاڵۆزی باروودۆخی ناوچه‌كه نابێت به ته‌واوی ڕه‌ت كرێته‌وه.
سێناریۆی سێهه‌م، هه‌روه‌ك به ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندرا، هێرشه‌كه له خاكی وڵاتی یه‌مه‌ن و له لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه. له‌و جێگایه‌وه كه هێرشێك به‌و قه‌باره و به‌ریناییه له‌گه‌ڵ توانای نیزامیی حوسیه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه، كه‌وابوو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م هێرشه له خاكی یه‌مه‌نیشه‌وه بووبێت، دیسان ده‌ستی كۆماری ئیسلامی تێدابووه و ناتووانێ جگه له‌وه بێت.
به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ كام له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه باس كران، نابێته هۆی باشتر كردنی باروودۆخی كۆماری ئیسلامی له كێشمه‌كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مرێكا. هه‌رچی بێت كۆماری ئیسلامی دۆڕاوی ئه‌و ماجهرایهیه. ڕژیمی ئیسلامی له ئه‌گه‌ری شه‌ڕدا نه توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نیزامی له‌گه‌ڵ تێكنۆلۆژیی پێشكه‌وتووی ئه‌مرێكا هه‌یه و نه له بووار ئابووریشه‌وه ده‌تووانێ بۆ درێژماوه له به‌رامبه‌ر گوشاره‌كانی ئهمرێكادا خۆڕاگرێ. كۆتایی ئه‌م ڕووداوه شه‌ڕ بێ یان سازشت، ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كان به پێی پیلانی ئه‌مرێكا یان كۆماری ئیسلامی بڕواته پێش، هیچ ئاكامێكی جگه له دژوارتر كردنی باروودۆخ و بژێوی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران و نه‌مانی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی لێناكه‌وێته‌وه. كه‌وابوو ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانان و ته‌ماشاچی بوون له‌م كێشمه‌كێشه‌دا، به ڕاستی خزمه‌ت به درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات.