یه‌كێك له بڕیارنامه په‌سه‌ندكراوه‌كانی كۆنگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ زه‌رووره‌تی خه‌بات دژبه له‌ناوبردنی ژینگه له كوردستانه. و هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا له‌سه‌ر گرینگیی بزووتنه‌وه‌ی خه‌بات له‌دژی وێرانكاریی ژینگه ته‌ئكید كراوه. بڕیارنامه‌كه، كۆماری ئیسلامی به هۆكاری سه‌ره‌كیی له‌ناوبردنی ژینگه له كوردستان ده‌زانێت و له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌ڵێت:
“كۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ك ئاڵقه‌یه‌ك له‌م سیستمه جیهانییه پڕله ناته‌باییه، ژینگه‌ی ئێرانی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی به‌رین و ته‌نانه‌ت قه‌ره‌بوونه‌كراوه به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. له‌م بواره‌دا ده‌كرێت ئاماژه به وشك كردنی ڕووباره‌كان، تاڵاوه‌كان، درووستكردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و ناكارناسانهی بهندئاوهكان، ساخت و سازی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و له‌ناوبردنی دارستانه‌كان بكرێت.”
ئێستاش وته‌یه‌ك بۆ ته‌ئكیدی زیاتر له‌سه‌ر پهسندكراوهكهی كۆنگره‌ی ١٨ له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ خه‌بات به‌رامبه‌ربه وێرانكردنی ژینگه له كوردستان:
كوردستان كۆمه‌ڵێكه كه تێیدا دیفاع له ژینگه وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ پێشوازیی هه‌رچی به‌رینتری جه‌ماوه‌ری شه‌ریف و وشیار به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. له كوردستان دوو هێز له كێشمه‌كێش له‌سه‌ر ژینگه، ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری ڕاوه‌ستاون. ڕیزبه‌ندی و سنووری ئه‌م دوو هێزه له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا هێنده ڕوونه كه هیچ ئاستێك كه ڕیاكاری و ته‌بلیغاتی درۆیین ناتوانێ لێڵی بكات.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان پێكدێنێت. ئه‌م ڕژیمه له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنییه‌وه، به‌ئانقه‌ست و به به‌رنامه هه‌وڵی داوه ژینگه‌ی كوردستان له‌ناوبه‌رێت. ئاگرتێبه‌ردانی دارستانه‌كان، چاندنی مین له ناوچه سنوورییه‌كان، تۆپ و خۆمپاره بارانی كوێستان و له‌وه‌ڕگه‌كان، هه‌ده‌ردانی ئاو و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، كه‌ڵك وه‌رگرتنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له مه‌عده‌نه‌كان، ڕاگواستنی زبڵی ژاراوی بۆ ده‌ورووبه‌ری شاره‌كان و ته‌نانه‌ت پیسكردنی ڕووباره‌كان، درووستكردنی ڕێگای نیزامی بۆ سه‌ر كێ‌و و تهپكهكان، ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه له هه‌وڵی به‌رده‌وامی حكوومه‌تی ئسیلامی له زه‌ربه‌لێدان و به‌ره‌و نابوودی بردنی ژینگه‌ی كوردستان.
بێكاری له كوردستان كه هۆكاره‌كه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه، به‌كرده‌وه بووه‌ته مه‌ترسییه‌ك بۆ ژینگه تا جێگایه‌ك كه ڕاوكردن و فرۆشتنی سمۆڕه، ڕێوی، گورگ، ورچ، كه‌و و باقیی باڵنده و بوونه‌وه‌ره‌كانی كوردستان بوونه‌ته ڕێگایه‌ك بۆ دابینكردنی خه‌رجی ژیانی بێكاران و هه‌ژاران. یاسا دهستوپێگرهكانی ڕژیم بووه‌ته هۆی زه‌ربه‌لێدان له ژینگه. بۆ نموونه دووچه‌رخه‌سواریی ژنان قه‌ده‌غه ڕاگه‌یه‌ندراوه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتر پیسبوونی بوونی هه‌وای شاره‌كان.
ئاو كه گرینگ‌ترین پێداویستیی مرۆڤ و هه‌ر بوونه‌وه‌رێكی دیكه‌یه، به‌خاتری سیاسه‌تی داگیركه‌رانه‌ی ڕژیم له كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی جیددی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و له ئێستادا كه‌مبوونی ئاو له یه‌كێك له پڕ ئاوترین ناوچه‌كانی ئێران و ژۆڕههڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته بابه‌تێكی ئاسایی.
نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری له‌بواری ترانسپۆرتی سالمتر و له‌وانه تۆڕی قه‌تاری نێوان شاره‌كان و مێترۆی ناو شاره‌كان، درووست كردنی ڕێگای كه‌م مه‌ترسی به ستانداردی جیهانی، خه‌ڵكی ناچار به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامرازی گواستنه‌وه‌ی كه‌سی كردووه كه به‌گشتی كۆنه و ناستانداردن و به‌و مادده سهمییانهی كه به‌رهه‌می دێنن بوونه‌ته هۆی ناسالم بوونی هه‌وا و پیس بوونی ڕێگا و ڕووباره‌كان.
بێجگه‌له هه‌وڵی سیستماتیكی ڕژیم بۆ له‌ناوبردنی ژینگه‌ی كوردستان و پیس كردنی خاك، هه‌وا و ئاو، ڕژیم له‌گه‌ڵ چالاكانی ژینگه‌پارێز وه‌ك دوژمن و مه‌ترسیی هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات و به ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، هه‌ڕه‌شه و به‌ربه‌ست نانه‌وه بۆ چالاكییه‌كانیان، بزووتنه‌وه‌ی دیفاع له ژینگه‌ی كوردستانی له‌گه‌ڵ كێشه و مه‌ترسیی زیاتر ڕووبه‌ڕوو كردووه‌ته‌وه.
نه‌بوونی تێكنۆلۆژیی گونجاو بۆ به‌كارهێنانه‌وه‌ی زبڵه‌كان، پاڵاوتنی درووستی ئاوه‌ڕۆكان، بایه‌خ نه‌دان به وزه‌ی سه‌وز و غه‌یره فۆسیلی كه ئه‌ساسه‌ن پێویسته له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابین بكرێت، ده‌بێته هۆی پیس بوونی زیاتری خاك و ئاو كه ئه‌وه‌ش به نۆره‌ی خۆی مه‌ترسیی زیاتر ده‌خاته به‌رده‌م مرۆڤ و گشت بوونه‌وه‌ره‌كان له كوردستان.
له به‌ره‌ی به‌رامبه‌ری ڕژیمی ئیسلامی‌دا، بزووتنه‌وه‌ی به‌هێز و ڕوو له گه‌شه‌ی دیفاع له ژینگه ڕاوه‌ستاوه. پێكهاتنی ده‌یان ناوه‌ند و ڕێكخراوی دیفاع له ژینگه، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕاو كردن و داكۆكی له مافی ئاژه‌ڵه‌كان، پێكهاتنی خولی فێركاری سه‌باره‌ت به پێویستیی دیفاع له ژینگه، چاندنی نه‌مام و ڕێگری له نابوود كردنی دارستانه‌كان، و ته‌نانه‌ت به ده‌ستی به‌تاڵ و به كه‌مترین ئیمكاناته‌وه به‌گژ ئاگرداچوون و ده‌ربازكردنی كردنی دارستانه‌كان، چالاكییه‌كی ڕووتین و ڕۆژانه له كوردستانه. كه‌سانی فیداكار و خۆنه‌ویستی وه‌ك شه‌ریف باجوه‌ر و هاوڕێكانی پارێزه‌رانی ئه‌م كلتووره بوون له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا.
دیفاع له ژینگه له كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكدا به باقیی بواره‌كانی خه‌بات دژبه حكوومه‌تی ئیسلامییه‌وه گرێی خواردووه. مافی پێكهێنانی كۆبوونه‌وه و ڕێكخراو، یه‌كه‌مین خواستی چالاكانی ژنگهپارێزی كوردستانه. به‌شداری كردنی به‌رینی ژنان له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا به‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ خواستی به‌رابه‌ریی ژن و پیاو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنی جنسییه‌تی په‌یوه‌ند ده‌خوات. چالاكیی ژینگه‌پارێزی ئه‌ساسه‌ن بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕاهێنه‌رانه‌یه و په‌یوه‌ندیی به وشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، به پێویستیی دیفاع له ژینگه و مافی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه هه‌یه. چالاكانی ژینگه‌پارێزی كوردستان پێشقهڕهوڵانی بزووتنه‌وی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستانن و بۆ دیفاع له ژینگه‌ی سالم له‌گه‌ڵ زیندان، ئه‌شكه‌نجه و مه‌رگ به‌روه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه. كوردستان مه‌ڵبه‌ندی هه‌زاران چالاكی پڕ گوڕوتینی دیفاع له ژینگه‌یه كه له دژوارترین باروودۆخدا له‌سه‌ر پره‌نسیپه ئینسانی و جیهانییه‌كان پێداگری ده‌كه‌ن. هه‌زاران چالاكی ژن و پیاوی داكۆكیكاری ژینگه له كوردستان شه‌و و ڕۆژی له‌پێناو ڕێگری له پیس بوونی ژینگه هه‌وڵ ده‌ده‌ن. ئه‌م چالاكانه له هه‌مان حاڵ‌دا له هه‌ر كاره‌ساتێكی سرووشتی و یان ده‌ستكردی مرۆڤ، له‌وانه بوومه‌له‌رزه، ئاگرگرتنی دارستانه‌كان، لافاو، پیس بوونی ڕووبار و ده‌ریاچه‌كان، یه‌كه‌مین كه‌سن كه به كه‌مترین كه‌ره‌سته‌وه، ده‌ست ده‌ده‌نه ڕزگار كردن و یارمه‌تیدانی مرۆڤ و باقیی بوونه‌وه‌ره‌كان.