دۆینێ شه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان هه‌زاران خانه‌نشینكراو و مامۆستا له ده‌یان شار ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. ئه‌م كۆبوونه‌وانه له‌سه‌ر بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوی پیشه‌یی مامۆستایانی ئێران به‌ڕێوه‌چوون. “شۆرا” له ٢٠ی ڕێبه‌نداندا دوو ڕاگه‌یه‌ندراوی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه به هۆی داوای به‌رده‌وامی موعه‌لیمان، ٢ ڕۆژی بۆ كۆبوونه‌وه دیاری كردووه. “شۆرا” به‌رنامه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ٢٣ تا ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌رنامه‌ی جێنشینی خۆی واته كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری له ڕۆژانی ٣٠ی ڕێبه‌ندان و ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی دیاریكرد.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه كه هیچكام له خواسته‌كانی ئێمه هه‌تا ئێستا وه‌دی نه‌هاتوون و به په‌یمانی خۆمان له‌گه‌ڵ مامۆستایانی پێبه‌ندین و واده‌ی بێناوهرۆك عه‌زم و ئیراده‌ی ئێمه كه‌م ناكاته‌وه و تا خواستی مامۆستایانی خانه‌نشینكراو و له‌سه‌ركار وه‌دی نه‌یه‌ت ده‌ست هه‌ڵناگرین و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌یگیری خواسته‌كانمان ده‌بین و درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان ده‌ده‌ین.
بانگهێشتی شۆرای مامۆستایان وه‌ك هه‌میشه له‌لایه‌ن باقیی كرێكارانه‌وه پشتیوانیی لێكرا. شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت وێڕای پشتیوانی له‌م بانگهێشته داوای له باقیی كرێكارانیش كرد كه هه‌م وه‌ك كرێكاری ناڕازی و هه‌م وه‌ك دایك و باوكی خوێندكاران به‌شداری ئاكسیۆنی مامۆستایان له ڕۆژانی ٣٠ی ڕێبه‌ندان و ٣ی ڕه‌شه‌ممه بن. له به‌شێك له بانگهێشته‌كه‌ی شۆرای نه‌وتدا نووسراوه:
ناڕه‌زایه‌تیی مامۆستایان و خانه‌نشینكراوان دژبه باروودۆخی ناله‌باری بژێوی و هه‌ڵاواردن و نابه‌راری و هه‌روه‌ها له‌ئاست داهاتی نجوومی و گه‌نده‌ڵیی ماڵی كه ژانێكی گشتییه، ڕه‌وایه. هه‌روه‌ك مامۆستایان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر كردووه داخوازییه‌كانیان ته‌نیا مه‌عیشه‌ت میحوه‌ر نین به‌ڵكوو مامۆستایان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی به‌كوالیتی و غه‌یره ئیدێئۆلۆژیك و خوێندنی به‌خۆڕایی بۆ هه‌موو منداڵان، كۆتایی هاتنی خسووسی سازی و كاڵایی كردنی په‌روه‌رده و دابینكردنی په‌روه‌رده و بارهێنانی مۆدێرن، شاد و ئینسانی ته‌ئیكدیان هه‌یه. بانگهێشتی شۆرای مامۆستایان و پشتیوانیی كرێكاران بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیی ئۆمیكرۆن، سه‌رما و به‌فر و بۆران و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له شاره‌كانی ئێران ببنه مه‌یدانی نومایشی خه‌باتی مامۆستایان. هێزه ئه‌منییه‌كان له هێندێك له شاره‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هه‌وڵیان دا تا ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازیان بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ خۆڕاگری به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئه‌وان له كه‌ره‌ج وه‌حشیگه‌رییان به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یاند و ١٥ خه‌باتكاری ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ناوی شه‌ش كه‌سیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه بریتین له:
“شه‌بنه‌م بههارفهر، ئازاده موختاری، ئاجۆرلوو، جه‌مشیدی، سالمی و شه‌هریاری.” له خۆپیشاندانی دۆینێدا به‌شداربووان ئه‌م درووشمانه‌یان ده‌گوته‌وه: “مامۆستا ڕاپه‌ڕه، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن”، “مامۆستای به‌غیره‌ت، ناچێته ژێرباری زیلله‌ت”، “مامۆستای به‌ندكراو ڕێگات درێژه‌ی هه‌یه”، “موده‌عیی عه‌داڵه‌ت، خه‌جاڵه‌ت، خه‌جاڵه‌ت”، “ده‌وڵه‌ت خه‌یانه‌ت ده‌كات، مه‌جلیس پشتیوانی ده‌كات”، “مامۆستای به‌ندكراو، ده‌بێ ئازاد بكرێت”، “په‌روه‌رده‌ی به‌خۆڕایی مافی منداڵانمانه”. له كۆتایی ئه‌م قۆناغه له ناڕه‌زایه‌تیی مامۆستایان بڕیارنامه‌یه‌ك كه تێیدا بۆ جارێكی دیكه له‌سه‌ر داخوازییه ڕه‌واكانی مامۆستایان ته‌ئكید كرابوو له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كاندا خوێندرایه‌وه و له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه ته‌ئید كرا. له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هاتووه:
ئه‌گه‌ر یاسای به‌ڕێوه‌به‌ریی خزمه‌تگوزاریی وڵات و هاوسانسازیی مووچه‌ی خانه‌نشینكراوان به‌كرده‌وه ده‌رنه‌یه‌ت؛
ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی به‌پێی خواستی زۆربه‌ی مامۆستایان له ساڵی ١٤٠٠دا به‌ڕێوه‌نه‌چێت و بوودجه‌كه‌ی بۆ ساڵی داهاتوو دیاری نه‌كرێت؛
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس له‌ئاست سندووقی پاشه‌كه‌وتی مامۆستایان به‌شوێن به‌رنامه‌ی تاڵانكهرانهوه بن و خاوه‌نداریه‌تیی مامۆستایان به‌نسیبه‌ت ئه‌م سندووقه قه‌بووڵ نه‌كه‌ن؛
ئه‌گه‌ر ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی هێزی ناڕه‌سمی، خهریدخهدهماتی و خزمه‌تگوزاران دابین نه‌كرێت و پاداشتی خانه‌نشینكراوانی ١٤٠٠ نه‌درێت؛
ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی به‌پاره‌بوون هه‌روا درێژه‌ی بێت و دستی ده‌سه‌ڵات له گیرفانی خوێندكاران‌دا بێت و مافی خوێندكاران دابین نه‌كرێت؛
ئه‌گه‌ر مامۆستایانی به‌ندكراو ئازاد نه‌كرێن و مامۆستایانی ده‌ركراو نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و حوكمی ده‌ركراو له‌دژی مامۆستایان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و بانگكردنی چالاكانی پیشه‌یی و په‌روه‌نده‌سازییه‌كان درێژه‌ی بێت؛
شۆرای هاوئاهه‌نگیی ڕێكخراوی پیشه‌یی مامۆستایانی ئێران ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆی به‌شێوازی جۆراوجۆر و به‌رینتر درێژه پێده‌دات. ئێمه داوا له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین كه له‌وه زیاتر له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی بزووتنه‌وه‌ی مامۆستایان‌دا ڕانه‌وه‌ستن و داخوازیی مامۆستایانی خانه‌نشینكراو و له‌سه‌ر كار جێبه‌جێ بكه‌ن.
پشتیوانیی كۆمه‌ڵگا له خه‌باتی ڕه‌وای مامۆستایان له په‌یوه‌ندێكی پته‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه له نێوان هێزی ڕێبه‌ری و به‌ده‌نه‌دا بوونی هه‌یه. دوو ڕاگه‌یه‌ندراوی شۆرای مامۆستایان كه ئاماژه‌ی پێكرا نیشانه‌ی ئه‌و واقعییه‌ته‌یه كه شۆرا گوێڕایه‌ڵی به‌ده‌نه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌نجدانی شۆرا به باقیی بواره‌كانی كاری مامۆستایان و دانی ڕێنوێنی درووست، له پێكهێنانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌دا كاریگه‌ریی هه‌یه.
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ڕێكخراوی شۆرای مامۆستایان له‌گه‌ڵ توێژی خه‌باتكار و چالاكی كرێكاران، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی ڕۆشنگه‌رانه له‌گه‌ڵ خوێندكاران، دایك و باوكیان و باقیی توێژه مافخوازه‌كانی دیكه و به‌هێزتر كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ده‌نه ده‌بێته هۆی پێشڕه‌ویی زیاتر و دبێته ئیلهامبه‌خشی خه‌باتی مامۆستایان.