بهندكراوێكی تەمەن سەرەوەی ٦٠ ساڵ، لە زیندانی ورمێ، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریی هێرانا، شەوی ڕابروودا “داریووش کەنگەرلوو”، تەمەن ٦٥ ساڵ، بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، گیانی لەدەست دا. شایانی باسه، ناوبراو پێشتر نەشتەگەریی دڵی بۆ كرابوو و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، له زیندان گیانی لەدەست داوە.