ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه پێگەکانی پەکەکەیان لە ناوچەی “حەفتەنین”ی زاخۆ بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە سێ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان لە لاپه‌ڕه‌ی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر رایگەیاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌م وڵاته ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه لە ناوچەی حەفتەنین. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” تائێستا هیچ روونکردنەوەیەکی لەمبارەوە بڵاونەکردووەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، توركییه، ماوەیەكه لە هه‌رێمی كوردستان بۆردوومانەکانی بۆ سەر پەکەکە چڕکردووەتەوە و لە ماوەی سێ مانگی رابردووش‌دا چەند بەرپرس و سەرکردەیەکی پەکەکە بەهۆی بۆردوومانەکانی توركییه‌وە گیانیان لەدەستداوە و هه‌روه‌ها زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریش له هێزه‌انی توركییه كه‌وتووه.