هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیبراهیم تاریمورادی” تەمەن ٥٥ ساڵ خەڵکی گوندی “ئەمڕۆڵە“ی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئەو شارەوه بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و ٣٠ ملیۆن تمەن سزای نەقدی، مەحکووم کرا.
دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی “تهبلیغ دژی نیزام و پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزیبە نهیارهكانی ڕژیم” تاوانبار کردووە و ئەو حوکمەش ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئهم مانگه، بەناوبراو ڕاگەیەندراوە .جێی ئاماژهیه كه ڕۆژی شەممە ٢ی مانگی گەلاوێژی ئهمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.