هاووڵاتییەک بە ناوی “سەعدی ئەحمەدپوری” خەڵکی بۆکان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی سالێک بەندکرانی تەعزیری بۆ دەرکرا.
“سەعدی ئەحمەدپوری” سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و پاش مانگێک لێپرسینەوە، بە دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی دادگایی‌کردنی ئازاد کرا بوو.