به پێی ڕاپۆرتهكان، شهوی سێشهممه ٢٦ی مانگی خەرمانان، کاتژمێر ١٢ی شەو دوو هاووڵاتی لە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی “ئێران قادرمەرزی” تەمەن ٣٧ ساڵ و “ڕامیار سارمی نژاد”، تەمەن ٢٤ ساڵ، بەهۆی بوومەلەرزەوه بریندار بوون.
لەو ڕووداوەدا، “ئێران قادرمەرزی”، بەهۆی بوومەلەرزە و ترس لەو ڕووداوە، تووشی دابەزینی فشار و هەروەها “ڕامیار سارمی نژاد”، لە کاتی هەڵاتندا، لاقی شکا. سەرەڕای برینداربوونی ئەو دوو هاووڵاتییە، بوومەرزەکەش هەندێک خەسارەتی ماڵیی بەدواوە بووە. ئەو بوومەلەرزەیە، ٤.٤ ڕێشتر بووە و شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە نێوان ئاواییهكانی “بلچە سوور” و “کۆریەرە”دا ڕوویداوە.