ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه لوتکەى سێ قۆڵی له نێوان توركییه و ئێران و ڕووسییه لە شارى ئانكاڕا بۆچارەسەرکردنى کێشەى سوورییه بەڕێوەچوو و سەرۆکى ڕووسییه رایگەیاند، لەسەر هەنگاونان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب رێککەوتوون.
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خهرمانان پێنجەمین کۆبوونەوەى لوتکەى نێوان توركییه، ڕووسییه و ئێران بەڕێوەچوو و، دواى کۆبوونەوەکەش هەریەک لە “رەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى توركییه، وێلادێمیر پوتین سەرۆکى ڕووسییه و حەسەن روحانى سەرۆک کۆمارى ئێران کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانییان ئهنجام دا. لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا وێلادێمیر پوتین رایگەیاند، دۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوورییه مایەی نیگەرانییە و کێشە ئەمنییەکانی دەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوورییه چارەسەر بکرێت. هاوکات رەجەب تەیێب ئەردۆغان ئاماژەى بەوە کرد، “بڕیاری گرنگمان داوە لەسەر زیندووکردنەوەی ھیوای چارەسەری سیاسی لە سوورییه و پێویستە جەخت لەسەر گەڕانەوەی سورییەکان بۆ وڵاتەکەیان بکەینەوە.” جێگهی ئاماژهیه، ماوەى پێنج ساڵە ههر سێ وڵاتی ڕووسییه، ئێران و توركییه کۆبوونەوەى سێ قۆڵى بۆ چارەسەرکردنى کێشەى سوورییه بەڕێوەدەبەن و یەکەم کۆبوونەوەشیان لە ئاستانە لە کازاخستان ئهنجام دا. بهڵام كێشهكان ههروا بهردهوامه و ئهم وڵاته لهشهڕ و نائهمنی خهلاس نههاتووه.