بەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، بە هۆکاری ناڕوون لە ڕەوانەکردنی “سەعید شیرزاد”، زیندانیی سیاسی کورد بۆ چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان، ڕێگرییان کرد.
پاش چەندین مانگ بەدواداچوون لە دادستانی، بڕیار بوو “سەعید شیرزاد” بۆ نەشتەرگەریی چاوی، ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت، بەڵام سەرەڕای نەوبەتەکەی و ههوڵی بنهمالهكهی، لە ڕەوانەکردنی ئەو زیندانییە سیاسییە ڕێگری کرا. نابراو ههروهها چەندین جار و بۆ ماوەیەکی درێژ، به هۆی نالەباریی بارودۆخی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج و گوشار بۆ سەر زیندانییان، مانی لە خواردن گرتبوو. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، “سەعید شیرزاد”، چالاکی مافی منداڵان، له ڕێكهوتی ١٢ی پوشپەڕی ساڵی ٩٣، لە شوێنی کارەکەی لە پاڵاوگەی تەورێز دەستبەسەر کرا. ئەو زیندانییە سیاسییە، لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٤، لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ڕژیم له شاری تاران، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی و هەوڵدان دژی ئهمنییهتی مللی”، بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا، ئەو حوکمە دواتر لە دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران دووبارە پشتڕاست کرایەوە. هەروەها حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعلیقی ناوبراو کە لە ساڵی ٩١ بە هۆی بەشداری لە یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی شاری “ئەهەر”، بە سەریدا سەپابوو، خرایە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.