ڕۆژی چوارشەمە 22ی مانگی بەفرانبار، “مەتین جۆهەری” وەرزشوانی بەناوبانگی ناوچەی کرماشان و خەڵکی گوندی “ئەمیراوای” شاری شاباد هەوڵی خۆکوژی داوه و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو وەرزشکارە لاوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو سێ پاڵەوانێتی لە ئاستی ئێران و کوردستان بەدەست هێنابوو. شایانی باسە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری خۆکوشتنی “مەتین” لەبەردەستدا نییە و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوویش شایەتی چەندین حاڵەتی خۆکوژی دیکە لە شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووین، کێشەی ئابووری و فشاری دەروونی و ستەمی نەتەوایەتی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی و کۆچی لاوان بۆ دەرەوەی وڵاتە.