سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێل له ڕێگای “به‌هبه‌هان_ ئه‌هواز” چوار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٠ هاوڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان هۆكاری ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته بۆ نائیستاندارد بوونی ڕێگای هاتووچۆ و خراپی كواڵێتی ئۆتۆمبێله‌كان و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم ناو ده‌به‌ن به‌لام به‌رپرسانی ڕژیم خراپی كه‌ش و هه‌وا و خێرا لێخوڕینی شۆفێران به هۆكار ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌زانن. شایانی باسه لانیكه‌م ٥٠ ئۆتۆمبێل له‌و پێكدادانه‌دا زیانی ئابووریان به‌ركه‌وتووه و بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان كراون.