كۆمێته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، له ڕاگه‌یاندنێكه سه‌پاندنی زیندانی به‌سه‌ر زارا محه‌ممه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی و مۆعه‌لیمی زمانی كوردی به توندترین شێوه مه‌حكووم كرد.
له به‌شێك له‌و ڕاگه‌یاندنه هاتووه: ئێمه كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئه‌و حۆكمه نادادپه‌روه‌رانه و دژه مرۆڤایه‌تییه به توندترین شێوه مه‌حكووم و ڕایده‌گه‌ینین كه ئامووزشی زمانی دایكی مافی سه‌ره‌تایی هه‌ر مرۆڤێكه و هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌و مافه‌ی لێ زه‌وت بكات. ئێمه كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ته‌واوی ئازادیخوازان و به‌رابه‌ری خوازان، هه‌روه‌ها ته‌واوی ڕێكخراوه و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ داواكارین كه له به‌رانبه‌ر جهنایهتهمانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بێده‌گی هه‌ڵنه‌بژێرن و پاڵپشتی خۆیان له “زارا محه‌ممه‌دی” ڕابگه‌ینن.
