کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی كارمه‌ندانی دادگوسته‌ری ڕژیم له‌ شاری “سۆنقۆر”

كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌ندانی دادگوسته‌ری شارستانی “سۆنقۆر”ی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی مانگی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیسته‌می هه‌ڵاواردن و نادادپه‌روه‌ری له‌و ده‌زگایه‌، به‌ شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه‌، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حقووق و مه‌زایا، هه‌ڵاواردن و نادادپه‌روه‌ری له‌و ده‌زگا قه‌زاییه‌ ده‌ربڕی. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا له‌ شاره‌كانی تاران، ئیلام، گونبه‌دی كاووس، مه‌لارد، سه‌فاده‌شت، شاری قۆدس و ئه‌هواز و چه‌ندین شاری دیكه كارمه‌ندانی دادگوسته‌رییه‌كانی ئێران كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه