له ماوهی ڕۆرژانی ڕابردوودا، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی “حەیدەر سەمەدی” خەڵکی گوندی “شاقهڵا” و “ئەفشین دێهقان”، “ئومێد زارعی” و “زانکۆ شیر محەممەدی” خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی سوپای پاسداران به شێوهیهكی نایاسایی ئەو هاووڵاتیانەیان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سنه كردووه. جێگای ئاماژەیە، کە بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان ژمارەی دەستبەسەرکراوان زیاتر له ٨ كهس بووه، بهڵام ناسناوی چوار كهسیان ئاشكرا كراوه
