بەشێک لە دەرچوانی بەشی پزیشکی ددان، ڕۆژی یهكشهممه ٢٤ی خهرمانان لهئاست دانەمەزراندیان له بهرامبهر ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونهوه.
بەشداربوانی كۆبوونهوهكه ڕایانگهیاندووه، كه داوا دهكهن لە کەرتی حکومی دا دابمەزرێن و به وتەی ئەوان ناتوانرێت لە کەرتی تایبەت کاربکەن ئەگەر لە کەرتی حکومیدا دانەمەزرابن. ناڕازییان راشیانگەیاندووە کە ڕێگە بە پزیشکی ددان نادرێت لە نوسینگهی تایبەت کاربکەن. شایانی باسه، لە ئێستادا بەپێی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها پزیشکانی گشتی دادەمەزرێن و دەرچوانی بەشی پزیشکی ددان بۆ ساڵەکانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ و ٢٠١٨ تا ئێستا دانەمەزراون کە ژمارەیان لە سەرجەم شارەکانی هەرێم دەگاتە نزیکەی هەزار کەس.