به پێی هه‌واڵی كۆڵبه‌رنیۆز، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، هێزە‌كانی كۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژیەدا دوو کۆڵبەر به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “عومەر یەعقووبی” تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “کڵاشی باخان” و “سەلاح شاهمورادی” خەڵکی گوندی “زیڕانی” سه‌ر به شاری جوانڕۆ ڕاگەیاندراوه.
