ڕاپۆرته‌كان له شاره‌كانی كوردستانی توركییه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی ئامەد، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست وه‌لانانی سەرۆك شارەوانییە هەڵبژاردێراوهكانی ئامەد و دانانی قەیوم لە شوێنیان لەلایەن حكومەتی توركییه‌وە، كۆبونەوەی مانگانەی خۆیان لەسەر شەقامەكان ئەنجامدا.
دوای لابردنی سەرۆکی شارەوانی ئامەد لە ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی ئووت و دانانی قەیوم لەجێگەی سەرۆکی شارەوانی ئامەد، ئەندامانی پارتی دێمۆكراتی گەلان (هەدەپە)، لە ئەنجومەنی شارەوانی ئامەد، بڕیاریاندا کۆبونەوەی مانگانەی ئەمجارەیان وەک نارەزایەتی دژ بە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ و قەیومی ئامەد، ببەنە سەر شەقام و لەگەڵ خۆپیشاندەران کۆبونەوەی مانگانەی ئەنجومەنەکەیان ئەنجام بدەن. شایانی باسه، ئه‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه له به‌رامبه‌ر باڵەخانەی شارەوانی ئامەد ئەنجامدراوه.