بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له ١٦٠٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو هه‌تا ئێستا زیاتر لە ۵٤٧ کۆڵبەر کوژراو و زیاتر لە ١٠٦١ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون كه به‌شێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه كه‌م ئه‌ندام كراون. له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی‌دا خەڵکی زیاتر لە ٣٠ شاری کوردستان به ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ سه‌رقاڵی کۆڵبەری بوونه و لە ٢٨ شاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆڵبەری کوژراو و بریندار هەیە.