لە ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێک بە ناوی “کەریم قادری” خەڵکی ئاوایی “سەبەتلوو”ی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری بانە بە سەختی بریندار بووە.
بهپێی ڕاپۆرتی كاناڵی كۆڵبهرنیوز، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سەر سنوور بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی بە سەختی بریندار بووە و بهمهبهستی وهرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز گوازراوەتەوە . شایانی باسە دوێنێ یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە دوو ڕووداوی جیاوازدا بە هۆی تەقینەوەی مین منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە ناوچەی دێهلوڕان و شوانێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “ئیبراهیم بەهرەمەند” دانیشتوو “پێنجوێن”ی باشووری كوردستان، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بە هۆی تەقینەوەی مین لەسەرسنوور، گیانیان لەدەستداوە.
