له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سیروان قوربانى هاووڵاتى دەستبەسەرکراوى خه‌ڵكی کامیاران، بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سیروان قوربانى ڕۆژى پێنجشەممە ٢ى بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە کامیاران دەستبەسەر کرا. “سیروان قوربانى” لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بنەماڵەکەى باسى لەوە کردووە کە له په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه “سیروان قوربانى” و “بورهان کەمانگەر” دوو هاووڵاتی خەڵکى کامیارانن بە تۆمەتى “ته‌بلیغ دژی نیزام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
