ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه جارێكی دیكه شاری كۆبانێ له ڕۆژئاوای كوردستانیان بوردومان كرد و به‌و هۆیه‌وه دوو هاووڵاتیی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی توركیه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی له ملیشیا ئیسلامیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و ده‌ستێوه‌ردان له كار و باری ناوخۆی ڕۆژئاوا و خه‌ونی زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی چاوی به ده‌سه‌ڵات و سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵنایێت و له‌م ساڵانه‌دا ده‌یان جار به هێرش ئاسمانی و ئۆپراسیۆنی زه‌مینی هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و داگیركردنی خاكی ڕۆژئاوای كوردستانی داوه و به‌و مه‌به‌سته‌ش له دوایین بووردوومانی سوپای توركیه دوو هاووڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار كراون.