شەوی شەممە ٤ی مانگی به‌رفرانبار، تەرمی 16 کۆچبەری کورد کە لە ئاوی نۆکەندی ئینگلیس خنکابوون گەڕێنرانەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر له باشووری كوردستان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ١٦ هاووڵاتیه‌ی خه‌ڵكی باشووری كوردستان بەهۆی نقوومبوونی بەلەمەکەیان لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو لە ئاوی نۆکەندی ئینگلیس خنکان و به‌گشتی خەڵکی دەڤەری راپەڕین، زاخۆ، سۆران، دەربەندیخان و هەولێر بوون. فڕۆکەکە بڕیاربوو کاژێر یه‌ك و ٥ خوله‌كی ئه‌مشه‌و بگاته فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام بە هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا گەشتەکەی دواخرا و له كۆتاییدا کاژێر دوو و 25 خولەک له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر نیشته‌وه و کەسوکاری کۆچبەره خنكاوه‌كان ته‌رمی ئازیزانیان لەباوەش گرت.