لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بەشداربوانی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی “حەیدەر قوربانی”، یەکێک لە وتاربێژانی خەڵکی کامیاران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشەممە ١ی مانگی بەفرانبار مامۆستا “میرزا محەمەد ڕەحمانی” تەمەن ٥٠ ساڵ و یەکێک لە مامۆستایانی ناسراوی خەڵکی کامیاران دوای بانگران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا. شایانی باسە “محەمەد میرزا ڕەحمانی” لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی “حەیدەر قوربانی” سەرەڕای شەرمەزارکردنی جێبەجێ كردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە سیاسییە، بە نیسبەت بارودۆخی سیاسی له کوردستان و زەوت کردنی مافی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە ناڕەزایەتی دەربڕیوە.
