له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری سنه و ، خەڵکی شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنكی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، چالاكێكی كرێكاری بە ناوی “نه‌به‌ز كیان پوور”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به ناوی “ئەمیر محەممەد خانی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به هێرش كردن سه‌ر ماڵی ناوبراو و پاش دەستبەسەر کردنی، دەستیان کردووە بە پشکنین ناوماڵ و دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستەی شه‌خسی ناوبرودا گرتووە.