ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌وسه‌ر”ی شار سنه، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حقووق و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، چه‌ند مانگ حقووقی دواخراویان هه‌یه و وێڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێداون و هیچ یه‌ك له داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ نه‌كردوون.