ڕۆژی ههینی ٢٢ی مانگی خهرمانان، فڕۆکە جەنگیەکانی توركییه بۆردوومانی چەند گوندێکی بناری قەندیل لە سنووری شارۆچکەکانی وەرتێ لە رواندز، قەسرێ لە چۆمان و سەنگەسەر لە سنووری پشدەر دەکەن و رێگەی گشتی دۆڵی “باڵەیان” به تهواوی پەکی کەوتووە.
فڕۆکە جەنگییەکان تا ئێستا زیاتر لە ١٠جار بۆردومانی ناوچەکەیان کردوە و بەبەردەوامیش فڕۆکەی جەنگی و سیخوڕی بەسەر ئاسمانی دۆڵی باڵەیان دەسوڕێنەوە. هاوکات گوڵاڵە عوسمان، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل راگەیاندووه، فڕۆکە جەنگیەکان ناو ماڵی هاوڵاتیانی کردۆتە ئامانج بەڵام تا ئێستا زیانی گیانی نەبوە و خهڵكی ناوچهكه ماڵەکانیان بەرەو ناحیەی قەسرێ جێهێشتوە. ههروهها له ئاكامی ئهم هێرشانه، ئاگرێكی گهوره لهنێو رهز و باخ و پووش و پاوانی سنوورهكه كهوتووەتهوه و زیانێكی زۆریش به گوندنشینان کەوتووە.