ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی مانگی سەرماوەز، “ئەفشین حوسێنپەناهی” چالاکی مەدەنی، بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، ئەو چالاکە مەدەنییە لە ڕێگەی پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیدا بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و سەبارەت بە بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی “حەیدەر قوربانی”، زیندانیی سیاسیی خەڵکی کامیاران کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز لە زیندانی سنە لەسێدارە درا، لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا. جێی ئاماژهیه كه ئهو چالاكه مهدهنییه پێشتریش چهندین جار دهستبهسهر و زیندانی كراوه و دوایین جار ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گۆڵانی ٩٩، پاش تێپەڕکردنی نزیک بە ٣ ساڵ لە ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە، ئازاد کرابوو.