کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سه‌پاندنی سزای به‌ندكران به‌سه‌ر دکتۆر “محەممەد قەدەمی” کاندیدی سەرۆک کۆمارێ

سه‌پاندنی سزای به‌ندكران به‌سه‌ر دکتۆر محەممەد قەدەمی کاندیدی سەرۆک

“دکتۆر محەمەد قدەمی” هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری بانە، کە یەکێک بوو لە کاندیدەکانی خولی 12ی سەرۆک کۆماری ئێران، سزای ٧ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی بوونی بەسەردا سەپێنراوە.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، لقی 101ی دادگای سزادانی 2ی ڕژیمی ئێران لە بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سامان پەهلوانی” سزای حەوت مانگ و 15 ڕۆژ زیندانی کردنی بۆ دکتۆر “محەمەد قەدەمی” دەرکرد. لەو سزایەدا کە بۆ ئەم چالاکوانە سیاسی و کاندیدەی سەرۆک كۆماری دەرچووە، ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی درۆ و بەکارهێنانی ناونیشانی زانستی ساختە تۆمەتبار کراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ ناوبراو دوای ڕاگەیاندنی کاندیدکردنی و رۆیشتن بۆ وەزارەتی ناوخۆی ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێڕێزی لە بینای وەزارەتی ناوخۆ و لقەکانی ناونوسکردن بۆ سەرۆکایەتی دەرکرا. “محەمەد قەدەمی” لە لێدوانەکانی دوای ڕووداوەکە ڕایگەیاند کە تاکە هۆکار کە لە بینای وەزارەتی ناوخۆ دەرکراوە و ڕێگری لە کاندیدکردنی کردووە، کورد بوون و ئەهلی سوننەت بوونی بوو